ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی تری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی شارۆچكه‌ی كفری ده‌كرد و بڕیاره‌كه‌ش تایبه‌ته به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ندان قوتابخانه له شارۆچكه‌كه.
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌مشه‌و سێشه‌م ڕایگه‌یاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە خەرجکردنی بڕی 300 ملیۆن دینار، وەک هەنگاوی یەکەم بۆ نۆژەنکردنەوەی (16) قوتابخانە لە شارۆچكه‌ی کفری.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دووسبه‌ی پێنجشەم ڕێكه‌وتی 20/7/2023 پارەکە بە نەختینەیی (نقدي) ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان دەکەین .
هاووڵاتییانی شاری كفری له گردبوونه‌وه‌كانی رۆژانی رابردوویاندا داواكاری ڕاسته‌وخۆیان له مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كردبوو بێته هانایان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی خراپ و ناله‌باری شاره‌كه‌یان.
بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته سه‌رۆكی حكوومه‌ت رۆژی یه‌كشه‌می رابردوو له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بۆ هاووڵاتییانی شاری كفری به‌ڵێنی دا به زوویی به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانیان بكات و ئه‌وه‌ی له توانایدا هه‌بێت بۆ خزمه‌تییان درێغی نه‌كات.
مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاندبوو "هاووڵاتییانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و بە دەستم گەیشتوون".
ڕاشیگه‌یاندبوو "بڕیارمداوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت".
مه‌سرور بارزانی به‌ڵێنیشی به هاووڵاتییانی شاری كفری دابوو كه "دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحییەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم".
دوێنێ دووشه‌م و رۆژێك دوای به‌ڵێنه‌كه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كفری دا و به‌مه‌ش یه‌كه‌م داواكاری هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرابوو، هاتبوو "مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ره‌زامه‌ندن به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كفری له شاره‌وانی پله (دوو) بۆ شاره‌وانی پله (یه‌ك) به‌پێی مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای به‌ڕێوه‌به‌ردنی شاره‌وانییه‌كان ژماره 6ی ساڵی 1993ی هه‌مواركراو".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.