Erbil 6°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 05:33

نووسینگه‌ی سیستانی دووسبه‌ی ده‌كاته‌‌ یه‌كی موحه‌ڕه‌م و له‌ حكوومه‌تیش سبه‌ی پشووه‌

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان به‌فه‌رمی دووسبه‌ی پێنجشه‌می كرده‌ رۆژی یه‌كی موحه‌ره‌م و سه‌ری ساڵی نوێی 1455ی كۆچی، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سبه‌ی چوارشه‌می كردۆته‌ پشووی فه‌رمی.

ئه‌مشه‌و سێشه‌م نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان عه‌لی سیستانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مانگ به‌چاوی ئاسایی له‌ عێراق نه‌بینراوه‌، بڕیاردرا سبه‌ی چوارشه‌م درێژكراوه‌ی مانگی (ذي الحجة) بێت.

بڵاویشی كرده‌وه‌: دووسبه‌ی پێنجشه‌م یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1445 ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دیوانی وه‌قفی سوننی شه‌وی ڕابردوو بڕیاری دا كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1445 ده‌بێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌میندارییه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوی كردبووه‌وه‌ به‌هۆی یه‌كی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی نوێی 1445ی كۆچییه‌وه‌، سبه‌ی چوارشه‌م له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت پشووی فه‌رمی ده‌بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.