سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان ئه‌مشه‌و سێشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1445 بڵاو كرده‌وه و به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و جیهان كرد.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1445، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند "لە خوای میهرەبان داواکارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان و ئاشتی و ئارامی بێت لە جیهاندا".
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە برەودان بە پرەنسیپە ڕاستەقینەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکترقبوڵکردن و هزری میانڕەوی ئایینی دەکەینەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.