نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌م هۆشداری دا له هاتنی شه‌پۆڵێكی گه‌رمای به‌تین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كه به گه‌رمای نینۆ ناسراوه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه شه‌پۆڵه‌كه نیوه‌ی باكوری گۆی زه‌وی ده‌گرێته‌وه.
جۆن نێرن راوێژكاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری كه‌شوهه‌وا ئه‌مڕۆ سێشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: پێویسته جیهان خۆی بۆ هاتنی شه‌پۆڵێكی گه‌رمای به‌تین ئاماده بكات كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست پێ ده‌كات.
گوتیشی: شه‌پۆڵه‌كه به نینیۆ ناسراوه و زۆربه‌ی وڵاتانی كیشوه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای باكور و ئاسیا و باكوری ئه‌فریقیا و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه، پێشبینش ده‌كرێ پله‌كانی گه‌رما له‌و ناوچانه 40 پله‌ی سیلیزی تێپه‌ڕێنن.
هه‌روه‌ها گوتی: شه‌پۆڵه گه‌رمییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌راود به ساڵانی هه‌شتاكان شه‌ش هێنده زیادی كردووه، پێشبینیش ده‌كرێ شه‌پۆڵه‌كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ بكاته سه‌ر ژیانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ران و ته‌نانه‌ت به‌روبوومی كشتوكاڵیش.
شاره‌زایانی كه‌شوهه‌وا وای بۆ ده‌چن كه مه‌ترسی گه‌وره به‌رزمانه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایه له شه‌واندا كه ئه‌مه كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و جه‌ڵته‌ی دڵ دروست ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش هۆشداری دراوه كه له شه‌پۆڵه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رمای شه‌وان له هه‌ندێ وڵاتان له سه‌رووی 40 پله‌ی سیلیزییه‌وه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.