Erbil -1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:41

له‌ سبه‌یه‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی كرد له‌ سبه‌ی چوارشه‌مه‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ بكاته‌وه‌.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبەی چوارشەم ئاسمان ساماڵ و ھەندێک کات پەڵە ھەور دەبێت، هه‌روه‌ها لە ئەنجامی لاوازبوون و دوورکەوتنەوەی کاریگەری ئەو بارستە ھەوایەی لەسەر ناوچەکانی باکوری ئێرانە، پلەکانی گەرما بەرێژەی پله‌یه‌ك بەراورد بە ئەمرۆ سێشه‌م بەرز دەبنەوە.

ڕاشیگه‌یاند: خێرای با لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بە چالاکی دەمێنێتەوە تا کاتەکانی سبەی پێش نیوەرۆ لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای 15-30کم/س.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی هه‌روه‌ها به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

ھەولێر: 43

سلێمانی: 40

دھۆک: 42

ھەڵەبجە: 41

کەرکووک: 44

گەرمیان: 45

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.