زیرەك حەسەن،بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند: بۆ زیاتر گرینگیدان بە بواری ئاوەدانكردنەوەو گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان لەسەنتەری قەزاكە،دەستمان بە كۆنكریتكردنی بەشێك لەشەقامە ناوخۆییەكانی قەزاكە كردووە.
هەروەها گوتی: ئەم پڕۆژەیە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان جێبەجێدەكرێت ، دوای ئەم پڕۆژەیە دەست دەكرێت بەچاككردن و تێكەڵەرێژكردنی رێگای سەرەكی دەروازەی مەخمور- قەراج ، دواتریش دەست بەقیرتاوكردنی دەكرێت.
گوتیشی: هەوڵی تەواو دەدەین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری باشترو جوانتر بەهاووڵاتیان پێشكەش بكەین.
هەواڵ - كارزان كاكل
فۆتۆ – نیاز قارەمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.