سبەی چوارشەممە 19ی تەمووز، یەکەم رۆژی مانگی موحەڕەمی ساڵی نوێی 1445ی کۆچییە.
1445 ساڵ لەمەوبەر کۆتا پێغەمبەر، محەمەد (د.خ) لە مەککەوە بۆ مەدینە کۆچی کرد و ئەم کۆچەش لە جیهانی ئیسلامییدا وەک دەستپێکی رۆژژمێری کۆچی دیاریی کرا.
هیلالی دەستپێکی مانگی موحەڕەم، ئێوارەی ئەمڕۆ بەنزیکەیی لە باشووری کیشوەری ئاسیا، ئەورووپا و ئەفریقا دەبینرێت.
رۆژووی مانگی موحەڕەم، لێنانی چێشتی عاشورا و دابەشکردنی و یادکردنەوەی شەهادەتی نەوەی پێغەمبەر، حەزرەتی حوسێن (ع) و یاوەرانی لە کەربەلا، گرنگترین رێوڕەسمە ئایینییەکانی ئەم مانگەن.
ئەمساڵیش رۆژی عاشورا واتە 10ی موحەڕەم دەکەوێتە 28ی تەمووزەوە.
سبەی یەکەم رۆژی مانگی موحەڕەمی ساڵی نوێی 1445ی کۆچییە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.