Erbil -1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:40

تۆمەتبارێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕو هۆبەی جوڵانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لەدادگای لێكۆڵینەوەی بەغدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ی7ی2023،پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی بەغداوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە گومان دەكرا تۆمەتبار بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕو هۆبەی جوڵانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" لەئێستادا تۆمەتبار (ن،ج،ح لەدایكبووی 1999 بەناسنامە عەرەب) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی بەغداوە داواكراوە، راگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.