موسڵمانێکی بە ڕەچەڵەک سووری دوای ئەوەی مۆڵەتی لە پۆلیسی سوێد وەرگرتبوو، بۆ سووتاندنی تەورات و ئینجیل، ئێستا پاشگەز بووەتەوە و دەڵێت، تەنیا بۆ سەرنجڕاکێشانی ڕای گشتیی بووە.
ئەمڕۆ شەممە 15ـی 07ـی 2023 ئەحمەد عەللوش كه موسڵمانێكی به ڕەچەڵەک سوورییه و مۆڵەتی لە پۆلیسی سوێد وەرگرتبوو بۆ سووتاندنی تەورات و ئینجیل لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵم، وهک كاردانهوه لهبهرامبهر سووتاندنی قورئانی پیرۆزدا، بەڵام کاتێک گەیشتە بەردەم باڵیۆزخانە ئهو كتێبانەی نهسووتاند.
ئەحمەد عەللوش دوای ئهوهی گەیشتە بەردەم باڵیۆزخانە بۆ ئهنجامدانی چالاكییهكه، بە ڕۆژنامهوانانی ڕاگەیاند: مۆڵەتی ئەنجامدانی چالاكییهكهی وەرگرتووە بۆ ئەوەی سەرنجی ڕای گشتی بۆ ئەو ڕاستییە رابکێشێت کە پێویسته هیچ کتێبێکی پیرۆز نهسووتێنرێت.
هەروەها لە لێدوانەکەیدا ئەحمەد عەللوش جەختی کردەوە کە "من موسڵمانم، ناتوانم کتێبی پیرۆز و ئایینی بسووتێنم."
سەبارەت بە سووتاندنی کتێبە ئاینییەکان ئاماژەی بەوە دا کە جیاوازیی هەیە لەنێوان ئازادی ڕادەربڕین و سوکایەتیکردن بە نەژاد. پێویسته سووتاندنی قورئان و کتێبە ئاینییەکانی دیکە، وهک تاوانێکی ڕق ههژمار بكرێن.
ئەحمەد عەللوش لەبارەی مۆڵەتوەرگرتن بۆ سووتاندنی کتێبێ ئینجیل و تەورات ڕوونی کردەوە کە "بهمهبهستی ڕاکێشانی سەرنج بۆ ئهم پرسه مۆڵەتم لە پۆلیس وەرگرتووه بۆ سووتاندنی تەورات و ئینجیل، بەدڵنیاییەوە ئامانجم نییه هیچ کتێبێکی ئایینی بسووتێنم."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.