له‌گه‌ری سی وحه‌وتی پێش كۆتایی خولی نایابی عێراق، كاتژمێر حه‌وت و چاره‌گی سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، یانه‌ی دهۆك له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی حدود ده‌كات.
حه‌وت گه‌ره دهۆك تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردوه، بۆیه ئه‌ركی سلێمان ره‌مه‌زان ئاسان نیه بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه‌ی تێیی كه‌وتووه، دهۆك له‌ناوه‌راستی قۆناغی یه‌كه‌م تا ناوه‌راستی قۆناغی دووه‌م پێگه‌ی خۆی له‌خانه‌ی شه‌شه‌م جێگیركردبوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی له‌ئیستادا ئه‌و یانه‌یه چل ۆ نۆ خالی هه‌یه‌و له‌خانه‌ی یازده‌هه‌مه، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی حدود چل و شه‌ش خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی سێزده‌هه‌مه، بردنه‌وه‌ی سێ خالی یاریه‌كه بۆ هه‌ردوو یانه گرنگه له‌پێناو پاراستنی پێگه‌ی خۆیان و هه‌ڵكشان به‌ره‌و ریزه‌كانی پێش خۆیان.
هه‌ر له‌گه‌ری سی و حه‌وتی پێش كۆتایی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ گه‌شتی شاری به‌غدای كردوه بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وی.
یاریه‌كه كاتژمێر ده‌ی ئه‌م شه‌و به‌رێوه‌ده‌چێت، قوه‌ی جه‌وی له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دیت به‌كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتاو دوو خاڵ و به‌جیاوازی چوار خاڵ له‌دوای شورته‌ی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م دێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ چل‌و یه‌ك خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی چوارده‌هه‌مه، یانه‌ی زاخۆ له‌ناوه‌ڕاستی قۆناغی دووه‌م و دوای هاتنی نزار مه‌حروسی راهێنه‌ر، تیپه‌كه دۆخی باشتربوونی به‌خۆیه‌وه بینی و له‌ناوچه‌ی مه‌ترسی دووركه‌وته‌وه، ئه‌ركی زاخۆ ئاسان نیه كاتێ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی رووبه‌رووی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وی ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.