Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:50

ئەڵمانیا هۆشداری لە هاتنی شەپۆڵێكی گەرما لە كۆتایی ئەم هەفتەیە دەدات

کوردستان TV
100%

حكومەتی ئەڵمانیا داوای لە كەسانی بەساڵاچوو و ئەوانەی باری تەندروستی باش نییە، هەروەها ئافرەتانی دووگیان و ئەوانەی منداڵی بچووكیان هەیە، لەشوێنی فێنك بمێننەوە، چونكە پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی هەفتەدا پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزببنەوە.
خزمەتگوزاری فەرمی كەشناسی "DWD" پێشبینی دەكات ئەمڕۆ شەممە پلەكانی گەرما بۆ 35 پلەی سیلیزی بەرزببنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تا رۆژی یەكشەممە پلەكانی گەرما دەگاتە 37 پلەی سەدی.
لە بەرامبەردا وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا داوای لە خەڵك كرد لە ماڵەوە بمێننەوە و بڕێكی پێویست شلەمەنی بخۆنەوەو دوور بكەونەوە لە چالاكییە ماندووەكان بە تایبەتی لە ڕۆژدا.
ساڵانە هەزاران كەس لە سەرانسەری ئەوروپا بەهۆی شەپۆڵی گەرماوە گیان لەدەست دەدەن، شارەزایانیش دەڵێن: ئەمە كێشەیەكەو بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە زیاتر دەبێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.