Erbil 4°C شەممە 30 تشرینی دووەم 09:43

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.5 پله‌ ئه‌ندۆنیسیای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.5 پله‌ی ڕێخته‌ر ناوچه‌ی جاوه‌ی وڵاتی ئه‌ندۆنیسیای هه‌ژاند.

ناوه‌ندیی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپی ئاشكرای كرد كه‌ بوومه‌له‌رزكه‌ له‌ قوڵایی 57 كیلۆمه‌تر له‌ ناوچه‌ی جاوه‌ی ئه‌ندۆنیسیا ڕوویداوه و هێزه‌كه‌شی 6.5 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ دوای نیوه‌ڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له‌ ناوچه‌ی تۆمینی له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌ندۆنیسیا ڕووی دابوو و گوڕه‌كه‌شی 5.3 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.