Erbil 1°C شەممە 30 تشرینی دووەم 08:25

ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.3 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دا

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.3 پله‌ی ڕێخته‌ر ناوچه‌ كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی ئه‌ندۆنیسیای هه‌ژاند.

ئاژانسی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی نیشتمانی ئه‌ندۆنیسیا بڵاوی كرده‌وه‌: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.3 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ ناوچه‌ی كه‌نداوی تۆمینی له‌ سنووری سۆلاوێزی له‌ كه‌ناراوه‌كای ئه‌ندۆنیسیا ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 11 كیلۆمه‌تر له‌ژێر ده‌ریاوه‌ دروستبووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تا ئێستا بۆ بوونی زیانی گیانی و ماددی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌ نه‌كراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.