Erbil 1°C شەممە 30 تشرینی دووەم 08:48

نزیكەی دوو ملیۆن و نیو موسڵمان ئەمساڵ بوونەتە حاجی

کوردستان TV
100%

ئەمساڵ نزیكەی دوو ملیۆن و نیو موسڵمان سەردانی خاكی پیرۆزیان كرد و بوونە حاجی.
حاجییەكان سەرەتا لە كێوی عەرەفە وەستان و دواتر بە پاس چوونە موزدەلیفە، لەپاش نزا كردن لە موزدەلیفە، بەردیان بۆ رەجم كردنی شەیتان كۆكردەوە.
لە نیوەی شەویشەوە حاجییەكان بە شێوەی قافڵە نزیكەی سێ ملیۆن و نیو كیلۆمەتریان بەپێ بڕی و لە ناوچەی جەمەرات حەوت بەردیان گرتە "شەیتانی گەورە".
دوای رەجم كردنی شەیتان حاجییەكان بەپێ گەڕانەوە بۆ كەعبە و تەوافیان كرد، لە پاشان سەریان تاشی و كۆتاییان بە ئیحرام هێنا.
بەم شێوەیەش ئەركانەكانی فەریزەی حەجیان بەجێهێنا و بوونە حاجی، بەشێكیش لە حاجییەكان بۆ نوێژی بەیانی و نوێژی جەژن لە كەعبە مانەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.