Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:29

یەکێتیی ئەوروپا نۆیەم پاکێجی سزای دژی ئێران پەسەند کرد

کوردستان TV
100%

بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر حەوت کەسی ئێرانیدا سەپاند، بەمەش ژمارەی ئەو ئێرانیانەی کە خراونەتە لیستی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا گەیشتە 223 کەس.

لە کاتێکدا کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا بەردەوامە، کۆنسەی یەکێتیی ئەوروپا لە ڕاگەیەنراوێک باسی لەوە کرد کە نۆیەمین پاکێجی سزاکانی سەر ئێران پەسەند کراوە.

لە چوارچێوەی ئەو پاکێجە سزایەدا، هەریەک لە سەرۆکی داواکاری گشتیی ئەسفەهان، دادوەرێک و فەرماندەی سوپای پاسداران لە ئەسفەهان بە تۆمەتی لەسێدارەدانی چەند کەسێک لەدوای خۆپیشاندانەکان، بەهۆی فەرماندان بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پارێزگاری گیلان، بەڕێوەبەری پۆلیسی گیلان و بە تۆمەتی کوشتنی دوو خۆپیشاندەر بەرپرسی یەکەی کارگێڕی ئامۆل و فەرماندەی سوپای پاسداران لە کەرەج خرانە ناو لیستی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپاوە.

بەپێی ئەمەش ژمارەی ئەو ئێرانییانەی خراونەتە لیستی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپاوە گەیشتە 223 کەس.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.