ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید زێدان باسی لە داهاتووی خۆی لە بواری ڕاهێنەرایەتیدا کرد، زێدان له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی تیشکی خستە سەر كاری راهێنه‌رایه‌تی و روونیكرده‌وه، نا‌توانیت هیچ شتێک ڕەت بکەیتەوە، به‌ڵكو من دەزانم چیم دەوێت و چیم ناوێت، ئەگەر بڕیار بدەم پشوویەک بدەم، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە پێویستم پێیەتی، بۆیه ئومێد ده‌خوازم به‌م زووانه بگه‌رێمه‌وه مه‌شق و راهێنانه‌كان.
له‌وه‌لامی پرسیاری ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌چاوێكی گرنگ لێی ده‌روانیت، زێدان دووپاتیكرده‌وه، بێلینگهام یاریزانێکی گرنگە، و داهاتوویەکی گەورەی هەیە کە گونجاوە بۆ یاریکردن لە ڕیاڵ مەدرید.
هه‌روه‌ها ئه‌راهێنه‌ره ئاماژه‌ی بۆكرد، ئەگەر یاریزانێک هەبێت وا‌بکات لە کورسییەکەمەوە بۆی بازبده‌م ئه‌وه كه‌ریم بنزیمایه، ڕەنگە لۆکا مۆدریچیش بێت، ئەوان ئه‌و دوو یاریزانه‌ن کاتێک تۆپەکە هەڵدەگرن، پێتوایە لەدەستی دەدەن، بەڵام هەمیشە سەرکەوتوو دەبن له‌ده‌رچوون له‌دۆخه سه‌خته‌كان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا زێدان رایگه‌یاند، هیوادارم ڕۆژێک مباپێ براوەی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی و چه‌ندین خه‌ڵات و نازناوی دیكه بێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ پاریس و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامی ده‌دات زۆر باش و نایابه، بۆیه سه‌رسامم به مباپێ.
زێدان: ئومێد ده‌خوازم به‌م زووانه بگه‌رێمه‌وه مه‌شق و راهێنانه‌كان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.