كۆمپانیای (هۆندا مۆتۆڕز)ی ژاپۆنی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ملیۆنێك و 300 هه‌زار ئۆتۆمبێلی له جیهاندا كردۆته‌وه به‌هۆی بوونی گرفتێكی ته‌كنیكی له كامێرای پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئۆتۆمبێله‌كان گرفتیان له وایه‌رێكی كامێرای پشته‌وه‌دا هه‌یه و بۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌میان بگه‌ڕێنه‌وه كۆمپانیا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
گرفته‌كه له به‌شێكی زۆری دوو جۆری ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی كۆمپانیاكه هه‌یه كه ئه‌وانیش بریتین له (ئۆدیسی) مۆدیله‌كانی 2018 تا 2023 و (پاسپۆرت) مۆدیله‌كانی 2019 تا 2023.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌شی زۆری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیك فرۆشراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له مانگی نیسانی ڕابردووش‌دا كۆمپانیاكه 563 هه‌زار ئۆتۆمبێلی تری جۆری (سی ئاڕ ڤی)ی وه‌رزشی له ئه‌مه‌ریكا داوا كردبووه‌وه دوای ئه‌وه‌ی فرۆشرابوون به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌ی ژه‌نگ له پلێتی ئۆتۆمبێله‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.