لە پارێزگای سیواس له كوردستانی توركیا، مینی پاسێک و بارهەڵگرێک بەیەکیاندا دا و بەپێی ئامارە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، رووداوەکە لە ناوچەی یاغدۆندوران لەسەر رێگای سیواس-مالاتیا روویداوە.
دوا بە دوای رووداوەکە، تیمەکانی ئافاد، تەندروستی، جەندرمە و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە.
بەگوێرەی ئامارە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
رووداوێکی هاتوچۆ لە توركیا گیانلەدەستدانی چوار کەسی لێکەوتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.