نوێترین به‌رھه‌می "كۆڕی شانۆیی با"، بۆ یه‌كه‌مجار له هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی نمایش ده‌كرێت
بڕیاره له 2ی 6 رۆژی هه‌ینی و ڕۆژانی دواتریش، 5ـی ئێواره شانۆیی "تۆ مه‌چۆ بۆ شه‌ڕ" له هۆڵی ڕۆشنبیریی شاری سلێمانی ده‌ست به نمایش بكات.
تۆ مه‌چۆ بۆ شه‌ڕ" شانۆییه‌كه له شیعره‌كانی (ماردین ئیبراهیم)ی شاعیره‌وه وه‌رگیراوه و (هۆرێن غه‌ریب) بۆ شانۆ ئاماده‌یكردوه و ده‌رهێنانی بۆ ده‌كات. ھاوكات، كۆمپانیای (سۆ ماركێتینگ) كاری به‌رهه‌مهێنانی شانۆییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتوه و به‌رھه‌مه‌كه‌ش به ھاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و ھونه‌ریی سلێمانی / به‌شی شانۆ) پێشكه‌ش ده‌كرێت.
له‌م به‌رهه‌مه شانۆییه‌دا ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری دیار ڕۆڵ ده‌گێڕن، وه‌كو، پێشڕه‌و حسێن، ڕوبار ئه‌حمه‌د، تاهیر عه‌بدولواحید، سه‌وسه‌ن عومه‌ر، میران شێرزاد و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له ئه‌كته‌رانی لێهاتوی بواری شانۆ.
چیرۆكی شانۆگه‌رییه‌كه له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات كه شارۆچكه‌یه‌ك به‌هۆی جه‌نگه‌وه وێران ده‌بێت و جه‌نگ سه‌رتاپای ده‌كات به وێرانه. (ڕافائیل) جه‌نگاوه‌رێكه له‌دوای هه‌موو جه‌نگێك دڕندانه‌تر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، به زۆر كوڕه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ده‌كات، ھه‌رچه‌نده هاوژین و كچانی (ڕافائیل) بێ ئاگان له‌و هه‌موو جه‌نگه بێهودانه‌ی پیاوان هه‌ڵیده‌گیرسێنن. له‌كاتێكدا كۆڵه‌كه‌ی ماڵه‌كه له‌سه‌ر پشتی دایكه‌كه ڕاوه‌ستاوه، له‌گه‌ڵ بڕیاری به‌جێھێشتنی ماڵه‌كه له‌لایه‌ن دایكه‌كه‌وه هه‌موو شته‌كان وێرانتر ده‌بن و شیرازه‌ی خێزانه‌كه‌ش ده‌پچڕێت. لێره‌شه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌رهێنه‌ر بینه‌ران ئاوێته‌ی شانۆییه‌كه ده‌كات و ده‌یانكات به به‌شێكی دانه‌بڕاو له ڕووداوه‌كانی دواتری (تۆ مه‌چۆ بۆ شه‌ڕ)
سۆران عوسمان، خاوه‌نی كۆمپانیای (سۆ ماركێتینگ)-ه، جگه له كاری پرۆدیوسه‌ری بۆ شانۆیی (تۆ مه‌چۆ بۆ شه‌ڕ)، له ساڵی ٢٠٢٢یشدا شانۆیی (دوا ڕۆژه‌كانی بابلۆ)ی به‌رهه‌مهێنا كه به یه‌كێك له پڕبینه‌رترین شانۆگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی باشوری كوردستان داده‌نرێت.
شانۆی "تۆ مه‌چۆ بۆ شه‌ڕ" له سلێمانی نمایش ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.