پارێزگاری ههولێر پهیامێكی به بۆنهی ڕۆژی جیهانی شانۆ بڵاوكردهوه.
ئهمڕۆ دووشهممه 27ی3ی2023، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر بڵاویكردهوه: بەبۆنەی ڕۆژی جیهانى شانۆ، پیرۆزبایى لە سەرجەم شانۆکارانی کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین، هیوادارین شانۆکاران وەک هەمیشە لە گەیاندنی پەیامی مرۆڤ دۆستی و ژیاندۆستیدا بەردەوام بن.
پارێزگاری ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه" لەم ڕۆژەدا وەک پارێزگای هەولێر، دڵنیایی دەدەین کە پاڵپشت و هاوکاری هونەرمەندان و شانۆکاران دەبین و ئەرکی لە پێشینەمان وەک سەرمایەیەکی نیشتیمانی گەورە، گرنیگدان دەبێت بە ئەزموونی شانۆکارە بەتەمەن و لاوە تازە پێگەیشتووەکانی لە پێناو بونیاتنانی ئایندەیەکی گەش و ڕووناک بۆ وڵاتەکەمان".
له كۆتاییدا پارێزگاری ههولێر رایدهگهێنێت: دووبارە ڕۆژی جیهانى شانۆ لە شانۆکاران پیرۆزبێت و درود و سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی ھونەرمەندانی شارەکەمان و شەھیدانی ھونەر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.