Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:31

بانكی جیهانی: بوومه‌له‌رزه‌ زیانی‌ 34 ملیار دۆلاری به‌ توركیا گه‌یاندووه‌

کوردستان TV
100%

بانكی جیهانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م قه‌باره‌ی زیانه‌ مادییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ گه‌وره‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی باشووری توركیای به‌ 34.2 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دیاری كرد.

هامبه‌رتۆ لۆپێز به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی توركیای بانكی جیهانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: به‌گوێره‌ی ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ی كه‌ بانكی جیهانی كردوویه‌تی،‌ زیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ی توركیا بریتییه‌ له‌ 34.2 ملیار دۆلار.

گوتیشی: ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ خراپترین كاره‌ساته‌ له‌ مێژووی هاوچه‌رخی توركیادا كه‌ زیانی گه‌وره‌ی گه‌یاندووه‌ به‌ 160 هه‌زار باڵه‌خانه‌ له‌ كۆی گشتی 520 هه‌زار باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوون له‌و وڵاته‌.

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رمایه‌داران و پسپۆڕانی ئابووری پێیانوایه‌ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و باڵه‌خانه‌ و شوێنانه‌ی زیانیان پێ گه‌یشتووه‌ 100 ملیار دۆلار له‌سه‌ر توركیا ده‌كه‌وێت و به‌مه‌ش گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌مساڵی ئه‌و وڵاته‌ ته‌نیا 1 یان 2 له سه‌دا ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ قه‌باره‌ی زیانه‌ مادییه‌كانی وڵاتی سووریاش به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی توركیای بانكی جیهانی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ به‌م نزیكانه‌ نووسینگه‌ی سووریای بانكی جیهانی ئه‌وانیش ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.