دوای بوومەلەرزەکەی 06ـی شوباتی ئەمساڵ، لە ناوچەی ڕەشادییە لەسنووری شاری کۆنیا چاڵێکی گەورە دروست بووە کە قوڵییەکەی 12 مەترە و تیرەکەی 37 مەترە.
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی گرتە ڤیدیۆی چاڵەکەی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە ڕووبەڕەکەی هەزار و 400 مەترە و قوڵییەکەی 12 مەترە و هەروەها تیرەکەی 37 مەترە.
دەرکەوتنی ئەو چاڵە دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردووە، فەتحوڵڵا ئارک بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە و جێبەجێکردنی تەکنیکی چاڵکردن لە زانکۆی کۆنیا لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە هاووڵاتییان دەڵێن چاڵێکی نوێ لە ناوچەکە دروستبووە، ئێمە پشکنینمان بۆ ناوچەکە کردووە هیچ پەیوەندییەکمان لەنێوان دروستبوونی ئەو چاڵە و بوومەلەرزەکەی 06ـی شوبات نەدۆزیەوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە لەوانەیە پێشووتر شوێنی چاڵەکە ئامادەبووبێت بۆ داڕووخان، دواتر بەهۆی کاریگەری بوومەلەرزەکە داڕمابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.