گرووپی شانۆیی "هه‌وار" له فیستیڤاڵی شانۆیی نێوه‌ده‌وڵه‌تی مۆنۆدراما كه‌له وڵاتی ئیمارات به‌رێوه‌ده‌چێت ، وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بێت .
گرووپی شانۆیی "هه‌وار" بهمۆنۆدرامای "وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سووتێم" له نووسینی خاتوو گه‌زیزه عومه‌ر ، سینۆگرافیا وده‌رهێنانی نه‌ژاد نه‌جم ، له‌نواندنی هه‌وار فارس به‌شداری ئه‌و فیستڤاڵه ده‌كه‌ن.
ئه‌م فیستیڤاڵه، دووساڵ جارێك له وڵاتی ئیمارات به‌رێوه‌ده‌چێت ، بۆ ئه‌م ساڵ به‌به‌شداری (30) وڵات به‌رێوه‌ده‌چێت، گرووپی شانۆیی "هه‌وار" یش وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداره،كه بۆماوه‌ی (10) رۆَژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
شایانی باسه مۆنۆدرامای "وه‌ك قه‌قنه‌س ده‌سووتێم"، تائێستا به‌شداری چه‌ندین له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه.
ئا- كامران
گرووپی شانۆیی "هه‌وار" به‌شداری له فیستیڤاڵێكی شانۆیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.