Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 13:41

گیانله‌ده‌ستدانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا 38 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافاتی توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوایین ئاماری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ی پارێزگاكانی باشووری وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش‌ گیانله‌ده‌ستدان 38 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی بوومه‌له‌رزه‌ 38 هه‌زار و 44 كه‌سه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌ی بریندارانیش 108 هه‌زار و 68 كه‌سه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئێستا 29 هه‌زار و 944 كه‌س له‌ تیمی فریاگوزاری ناوخۆیی و بیانی كاری گه‌ڕان و به‌دواداچوون له‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بوومه‌له‌رزه‌ وێرانی كردوون كه‌ 11 هه‌زار و 488 كه‌سیان له‌ وڵاتانه‌وه‌ هاتوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ كۆی گشتی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی تا ئێستا له‌ ناوچه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ كاریان كردووه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ زیاتر له‌ 253 هه‌زار كه‌س.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافات جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ توانراوه‌ 172 هه‌زار خێمه‌ بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌ جێگیر بكرێن ئه‌وانه‌ی كه‌ بێ ماڵ و حاڵ بوون.

رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ناوه‌ندی پارێزگای مه‌ڕه‌ش له‌ باشووری توركیا دوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز به‌ گوڕه‌كانی 7.8 و 7.6 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕوویان دا و پارێزگاكانی باكوری سووریاشی گرته‌وه‌ و‌ بووه‌ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س و ڕووخانی هه‌زاران باڵه‌خانه‌ و خانووی هاووڵاتییان.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.