Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:40

"تاوەکوو ئێستا عێراق خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تداری نیشتیمانی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌"

Suhail tahir
100%

له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به‌ به‌رزی و نزمی دۆلار و ده‌رهاوێشته‌ سیاسیی و ئابوورییه‌كانی، كارۆخ خۆشناو شارەزا لە سیاسەتی ئەمەریکا ڕایگه‌یاند كه ‌سه‌رچاوه‌ی داهاتی عێراق نه‌وته‌، به‌وه‌ش پاره‌كه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌چێته‌ ئه‌مه‌ریكا و له‌وێش ئه‌مه‌ریكا قه‌رزی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌ عێراق وه‌رگیراوه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكا وایكردووه‌ كه‌ پشتیوان و رێكخه‌ری سیاسی و ئابووری عێراق بووه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو.

ڕاشیگەیاند: ئه‌مه‌ریكا توانای هه‌یه‌ له‌ سه‌رخستن و شكستپێهێنانی هه‌ر وڵاتێك له‌ڕووی ئابووری، هه‌روه‌ها له‌ بواری دیكه‌.

ئەوەشی خستەڕوو کە "عێراق تاوەکوو ئێستا له‌ 2003ـەوه‌ تا ئه‌مرۆ نه‌یتوانیوه‌ به‌م داهاته‌ی كه‌ هه‌یه‌تی ژێرخانی ئابووری دروست بكات به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و بوونی میلیشیات، ئه‌و دۆلاره‌ش بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئێران و ئه‌و وڵاته‌ش سوودی لێ بینیوه‌.

كارۆخ خۆشناو روونی كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا نازانێت ئه‌و هه‌موو دۆلاره‌ی ره‌وانه‌ی عێراقی ده‌كات چی لێدێت.

 ئه‌وه‌شی راگه‌یاند له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادکردنی عێراقه‌وه‌ یه‌ك ترلیۆن دۆلار له‌ عێراق دیار نه‌ماوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ حوسێن ئه‌حمه‌د مامۆستا و شارەزا لە ئابووری ڕایگه‌یاند: عێراق سیاسه‌تێكی دروستی نیشتیمانی نییه‌ بۆ جێگیربوونی دراوه‌كه‌ی، عێراق قوربانی به‌ داهاتی نه‌وته‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌و دۆلاره‌ ده‌خاته‌ڕوو بۆ پاڵپشتنی دراوی عێراقی.

ڕاشیگەیاند: ئه‌مه‌ریكا توانیویه‌تی پاراستنی دراوی عێراق بكات و هاوكاری عێراق بكات، له‌و ماوه‌یه‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ نانێرێته‌وه‌ عێراق به‌هۆی قاچاخچییه‌تی و بزربوونی ئه‌و دۆلاره‌ی كه‌ ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ رووی دارایی كۆتایی پێبێنێت

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکوو ئێستا عێراق خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تداری نیشتیمانی راسته‌قینه‌ نییه‌.

حوسێن ئه‌حمه‌د روونی كرده‌وه‌ كه‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و له‌ژێر هه‌ژموونی گروپه‌ چه‌كداره‌كان دایه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.