یانه‌ی سڤییای ئیسپانی به‌فه‌رمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئیسكۆی یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌م یاریزانه له مێركاتۆی هاوینه‌و له حه‌وتی ئابی رابردوو له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد له یانه‌ی راله مه‌دریده‌وه‌و رووی له یانه‌ی سڤییا كرد، دواجار ئه‌و یانه‌یه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئیسكۆی راگه‌یاند، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی تیپه‌كه.
پێشتریس سڤییا به هه‌مان شێوه جولێن لۆپێتیگی راهێنه‌ری له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه، ئیسكۆ له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ سڤییا ته‌نیا له نۆزده یاری له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان به‌شداری كردوه‌و ته‌نیا یه‌ك گۆلی بۆ یانه‌كه تۆماركردوه‌و سێ گۆڵیشی بۆ هاوكارانی دروست كرده‌وه.
سڤییا به‌فه‌رمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئیسكۆی یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.