Erbil 16°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 21:55

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: پشتیوانی له‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌كه‌ین له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاراندا

کوردستان TV
100%

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتكرده‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی ڕێوشوێنه‌كانی له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژ به‌ گه‌نده‌ڵكاران.  

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه ‌دا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق تاوتوێ كرا‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: داوا له‌ حكوومه‌تی نوێ كراوه‌ خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییان بكرێ و ده‌ستپێكی كارنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی بێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌: پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ سه‌رخستنی حكوومه‌تی نوێ و لابردنی نادادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر هاووڵاتییان و گۆڕینی دۆخی ژیانی هه‌موو گه‌لی عێراق و به‌تایبه‌تیش چینه‌ فه‌رامۆشكراوه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆیان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها پشتیوانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتكراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامی ڕێوشوێنه‌كانی له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌وره‌ترین تۆڕی دزینی نه‌وتی له‌ پارێزگای به‌سڕا ڕاگه‌یاند.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.