Erbil 19°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 07:29

دهۆك.. پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی 30مەتری و شەقامە ناوخۆییەكانی كۆمەڵگەی تەناهی جێبەجێ كرا

کوردستان TV
100%


بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی تەناهی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 30 مەتری و  دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی كۆمەڵگەی تەناهی جێبەجێ كرا.
گوژمەی پرۆژەكە بریتییە لە (٥٥٩،٣٧٣،٢٥٠)دینار و لەسەر بودجەی گەشەپێدانی پارێزگەی دهۆك دابینكراوە و بە چاودێری و سەرپەرشتیی شارەوانی جێبەجێ كرا.
ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی كارئاسانی هاتوچۆی شۆفێران و دانیشتووانی سنوورەكە و هاوكات سیمایەكی جوانیش بە شوێنەكە دەبەخشێت. وێڕای ئەم پرۆژەیە، ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك چەندین پرۆژەی دیكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.