Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:42

ئیسرائیل: ئێران دامەزراوەكانی سوریا بۆ بەرهەمهێنانی چەك و مووشەك بەكاردەهێنێت

کوردستان TV
100%

بینی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران زیاتر لە دەیان دامەزراوەی سەربازی لە سووریا بۆ بەرهەمهێنانی مووشەكی پێشكەوتوو و چەكی بۆ پڕچەككردنی ئەو گروپانە بەكارهێناوە كە بەناوی ئەوەوە كاردەكەن.
ماوەی چەند ساڵێكە ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر ئەو شوێنانە دەستپێكردووە كە بە ئامانجەكانی پەیوەست بە ئێران لە سوریا وەسف دەكات.
تا ئێستا نە ئێران و نە سووریا هیچ لێدوانێكیان لەسەر وتارەكەی گانتز نەداوە، بەڵام پێشتر دیمەشق خۆی لە لێدوان لەسەر ئەو جۆرە تۆمەتانە بەدوور گرتووە، لە كاتێكدا تاران رەتیكردووەتەوە توانای بەرهەمهێنانی چەكی لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراندبێت .
گانتز لە كۆنفرانسێكدا لە نیویۆرك نەخشەی ئەو شوێنانەی خستەڕوو كە بە گوتەی خۆی شوێنی سەربازین بۆ سەنتەری لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی، كە دەزگایەكی حكومەتی سوریایە و بەشدارە لە دروستكردنی مووشەك و چەك بۆ ئێران.
گوتیشی: ئێران سەنتەری (سوریا)ی بۆ توێژینەوە و توێژینەوەی زانستی گۆڕیوە بۆ دامەزراوەی بەرهەمهێنانی مووشەك و چەكی مامناوەند و دوور مەودا و ورد، كە بۆ حزبوڵڵاو وەكالەتەكانی ئێران دابینكراوە. 
هەروەها گوتیشی: ئێران هەروەها كار بۆ دامەزراندنی پڕۆسەیەكی دروستكردنی مووشەك و چەك لە لوبنان و یەمەن دەكات.
راشیگەیاند: ئەگەر ئەم ڕەوتە ڕانەگیرێت، ئەوا لە ماوەی دە ساڵدا پیشەسازیی پێشكەوتووی ئێران لە سەرتاسەری ناوچەكەدا بۆ بەرهەمهێنانی چەك و بڵاوكردنەوەی تیرۆر دروست دەبێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.