Erbil 15°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:17

گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ 8ـی حەسارۆک بەردەوامە

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جەختی کردەوە کە گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ 8ـی حەسارۆک بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند:  ئەندازیار عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، سەردانی پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ـی حەسارۆک کرد و جەختی کردەوە کە پەلەکردن لە کارەکان بکرێت پێش ھاتنی وەرزی زستان و بارانبارین.

ڕاشیگەیاند: پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی شەقامى 60 مەتری و دانانی ئاوەرۆ و لێدانی بیری ئاو، لەلایەن تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەرۆ سەرپەرشتی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە پڕۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە 7 ملیار دینار بە ماوەی 110 ڕۆژ ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.