Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:17

سیرینا ولیامز ماڵئاوایی له‌پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد

کوردستان TV
100%


 له‌ پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می ئاستی خانماندا، سیرینا ولیامز كچه‌ تێنسزانی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی بیستوسێ نازناوی گراندسلام به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌ ئایلا تۆملیانۆڤیچی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی چلوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان دۆڕاو ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كرد.
یاریه‌كه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له‌ نێوان هه‌ردوو كچه‌ تێنسزان به‌خۆوه‌ بینی كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێرو پێنج خوله‌ك درێژه‌ی كێشا، تۆملیانۆڤیچ به‌ ئه‌نجامی حه‌وت پێنج، شه‌ش حه‌وت، شه‌ش یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌ یاریه‌كه‌ به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م و له‌م قۆناغه‌ش یاری له‌گه‌ڵ لودمیلا سامسونۆڤای ڕوسی ده‌كات.
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی سێیه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی و هه‌ر له‌ ئاستی خانماندا، كارۆلین گارسیای فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر بیانكا ئه‌ندرێسكوی كه‌نه‌دی و پۆلێنكراوی چلوهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چواره‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش سێ، شه‌ش دوو بوو، له‌ قۆناغی داهاتوودا، گارسیا ڕووبه‌ڕووی ئه‌لیسۆن ڕیسكی ئه‌مه‌ریكی ده‌بێته‌وه‌.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.