سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان، ئه‌و 15 گه‌نجه كورده‌ی له توركیا گیرابوون و له كه‌مپێكی سوورییه‌كان نیشته‌جێ كرابوون، ئازادكران و ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ڕێبوار بابكه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی ڕایگه‌یاند: دوای سەردانمان بۆ کونسلخانەی تورکیا و گەیاندنی داواکاری کەسوکای ئەو 15 گەنجەی کە لە تورکیا لە کەمپێکدا کرابوون كه سوورییەکانی لێی نیشتەجێ کرابوو، هه‌روه‌ها پێداگیریمان لە دەستبەجێی ئازادکردنیان، بە سوپاسەوە جێگری کونسلی تورکیا لە ھەولێر بەڵێنەکەی بردە سەر.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا هه‌ر 15 گه‌نجه‌كه سەربەستکراون و به‌مزووانه‌ش دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان.
بابكه‌یی ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو له‌سه‌ر داوای كه‌سوكاری 15 گه‌نجه‌كه، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی توركیای له شاری هه‌ولێر كردبوو و لەلایەن عارف ئەرەن جێگری کونسوڵی تورکیا پێشوازی كرابوو و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌نجه‌كان و ئازادكردنیان وه‌رگرتبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی چارەنووسی ئەو 15 گەنجەی هه‌رێمی کوردستانیان له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی توركیاوه وه‌رگرتۆته‌وه كه سه‌رجه‌میان ئازادكراون و به‌مزووانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
جێی باسه ئه‌و 15 گه‌نجه له كاتی ده‌ستگیركردنیان له توركیا خۆیان به هاووڵاتی سووری له قه‌ڵه‌مدابوو بۆ ئه‌وه‌ی دیپۆرتی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێنه‌وه، به‌هۆیه‌وه حكوومه‌تی توركیا له كه‌مپێكی سوورییه‌كان جێگیری كردبوون كه له بارودۆخێكی زۆر خراپدابوون.
ڕێبوار بابكه‌یی كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتییه له په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كونسوڵخانه‌ی توركیا داواکاری کەسوکاری 15 گەنجهكهی ڕادەستی كونسوڵخانه‌ی توركیا کردبوو و هه‌روه‌ها کۆپییەک لە پاسپۆرت و زانیاری لەبارەی شوێنه‌كانیان پێشکەش کردبوو.
داواشی له كونسوڵخانه كردبوو دەستبەجێ دەست بکه‌ن بە پەیوەندیکردن بە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان بۆ ئازادکردنی گه‌نجه‌كان و هه‌روه‌ها دڵنیابوونی سەلامەتی گیانیان و ناردنه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.