Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:31

كچه‌ تێنسزانی رووسی داریا كاستكینا نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی گرانبی كه‌نه‌دای به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


له‌جیهانی تۆپی زه‌ردو له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی گرانبی كه‌نه‌دا، كچه‌ تێنسزانی رووسی داریا كاستكینا له‌به‌رامبه‌ر هاوتا ئوسترالیه‌كه‌ی داریا ساڤیل یاری ئه‌نجامدا، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌لایه‌ن هه‌ردوو كچه‌ تێنسزان، دواجار داریا كاستكینا توانی به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریه‌كه‌و نازناوه‌كه‌ بێت ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش چوار.
 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی داریا كاستكینا ته‌واو بوو، به‌مه‌ش كاستكینا شه‌شه‌مین نازناوی له‌كاروانی ورزشی خۆی و دووه‌مین نازناوی له‌م وه‌رزه‌دا به‌ده‌ستهێنا.
 جێی ئاماژه‌یه‌ كۆی خه‌لاته‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی بانكۆ ناشیونال گرانبی ده‌گاته‌ دووسه‌دو سی و نۆ هه‌زارو چوارسه‌دو حه‌فتاو حه‌وت دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.   
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.