مارك ئه‌ندریا هوسلێری سویسری و پۆلێنكراوی سه‌دودووه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویسنتۆن سالمی ئه‌مه‌ریكی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان.
له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هوسلێر به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له جاك دراپێری بریتانی و پۆلێنكراوی په‌نجاوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش چوار بوو.
له قۆناغی پێش كۆتاییدا، تێنسزانه سویسریه‌كه ڕووبه‌ڕووی لاسلۆ جێری سڕبی و پۆلێنكراوی هه‌شتاونۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ڕیتچارد گاسكێی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی نه‌وه‌دویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش چوار، سێ شه‌ش، حه‌وت شه‌ش بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.