بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، بەرپرسانی ئەوروپا نیگەرانن لە ئەگەری داڕمانی كۆدەنگی لە پێگەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بەرامبەر ئۆكرانیا، لەبەر زۆر هۆكار، دیارترینیان قەیرانی غازە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی زستان.
لەوبارەیەوە كەناڵی سی ئێن ئێن ئاماژەی رایگەیاندووە، زستان و ئۆكرانیا دوو ئاڵنگارین كە ئاستی نیگەرانی لە ئەوروپا بەرزكردووەتەوە لەسەر چارەنووسی یەكێتییەكە، ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرپرسانی ئەوروپا نیگەرانن لە ئەگەری ڕووخانی یەكێتییەكە.
سی ئێن ئێن روونیشیكردۆتەوە كە ترسەكان بەهێزتر بوون لەگەڵ نزیكبوونەوەی كیشوەرەكە لە زستانێكی سەخت كە ڕەنگە بگاتە ئاستی تاریكی، بەهۆی ڕێوشوێنی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی وزە كە لە ئەنجامی پلانەكانی وازهێنان لە غازی ڕووسیا دروست بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دابەشبوونی وڵاتانی ئەندامی یەكێتییەكە بەهۆی هەڵوێستی بولگاریا سەبارەت بە قەیرانەكە و لێدوانەكانی سەبارەت بە ئامادەیی بۆ دانوستان لەگەڵ كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا بۆ دەستپێكردنەوەی گەیاندنی گازی سروشتی بەهێزتر بوو.
ئەورووپییەكان ترسیان لە نزیكبوونەوەی زستان هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.