له هه‌فته‌ی دووه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتوس بووه میوانی یانه‌ی سامپدۆریا، له‌ئه‌نجامدا، یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به بێ گۆڵ ته‌واو بوو ، له هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوولا له هه‌وڵی گۆڵ تۆماركردن بوون ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بوو ،به‌م ئه‌نجامه‌ش یۆڤێنتۆس چوار خاڵی هه‌یه له پله‌ی چواره‌مه و سامپدۆریاش یه‌ك خاڵی هه‌یه و له پله‌ی شازده دێت
هه‌ر له هه‌فته‌ی دووه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ڕۆما میوانداری یانه‌ی كرێمۆنێزی كرد، له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی ڕۆما به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، یاریه‌كه له یاریگای ئۆلۆمپیكۆ له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شهستوپێنجدا، به‌رگریكاری ئینگلیزی، كریس سمۆلینگ سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ڕۆما دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده شه‌ش خاڵ، كرێمۆنێزیش كه له‌م وه‌رزه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی ئیتاڵیا، دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و هیچ خاڵێكی نیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.