ژمارەی ئەوكەسانەی لە ئاكامی لافاوەكانی سوودان كە بەهۆی باران بارینی بەلێزمە روویان داوە، گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 83 كەس.
ئەنجوومەنی بەرگریی شارستانی رایگەیاند كە ژمارەی ئەوكەسانەی لە ئاكامی لافاوەكانی ناوچە جیاوازەكانی سوودان كە بەهۆی باران بارینی بەلێزمە روویان داوە، گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 83 كەس.
جێگری بەڕێوەبەری یەكەی تەكنیكی سەربە وەزارەتی ئاودێری و سەرچاوەكانی ئاوە، حەسەن ئەبولبیشر رایگەیاند بونیادنانی بەنداوی گەورەی رۆنەسانس (هەداسی) لەسەر رووباری نیل لەلایەن ئەسیوپیاوە هیچ پەیوەندییەكی بە بارانی بەلێزمە و لافاوی سوودانەوە نییە.
بەهۆی لافاوی رووباری نیل دۆخی نائاسایی لە هەریەك لە ویلایەتەكانی جەزیرە، نیلی سپی، خۆرئاوای كوردوفان، باشووری دارفور و كەسەلا راگەیەندرابوو.
نووسینگەی كاروباری مرۆیی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندبوو كە باران بارینی توند كاریگەری كردووەتە سەر 136 هەزار كەس لە سوودان.
بەهۆی لافاو و سەرڕێژبوونی ئاوەوە لە مانگی تەمووز بۆ تشرینی یەكەم، هەموو ساڵێك لە سوودان دەیان كەس گیان لەدەست دەدەن و زیانیش بە دەیان هەزار ماڵ، شوێنكار و زەوی كشتوكاڵی دەگات.
بەهۆی باران بارینی بەلێزمە 83 كەس گیانیان لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.