لە ئاکامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک لە پارێزگای موغڵا، چوار کەس گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش برینداربوون.
لە ئاکامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک کە سندوقی هەنگی بار کردبوو لە قەزای سەیدیکەمەر سەربە پارێزگای موغڵا باشووری خۆرئاوای توركیا، چوار کەس گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە لەسەر رێگای فەتحییە-ئانتاڵیا روویدا کە بەهۆیەوە شۆفێر و سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست دا.
بەهۆی کاریگەری پێکدادانەکەوە بارهەڵگرەکە وەرگەڕا و شۆفێرەکەی و دوو کەسی دیکە لە سەرنشینانی برینداربوون.
دوا بە دوای رووداوەکە تیمەکانی تەندروستیی، ئاگرکوژێنەوە و جەندرمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
تیمەکان بۆ خۆپاراستن لە هەنگەکان جلی تایبەتی هەنگەوانیان پۆشی و لە دوای چارەسەری سەرەتایی، بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانی قەزای فەتحییە.
هاوکات بە هاوکاری ئەو هەنگەوانانەی بانگکرابوون، سندوقی هەنگەکان کە پەرتەوازە بووبوون، کۆکرانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.