میدیاكانی ئه‌فغانستان بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له مزگه‌وتێكی شاری كابوولی پایته‌خت ڕوویداوه و زانیارییه سهرهتاییشهكانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه 60 قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی (هیرات نیوز) بڵاوی كرده‌وه: ته‌قینه‌وه‌كه له مزگه‌وتی (سهدیقییه) له گه‌ڕه‌كی خێرخانه له شاری كابوولی پایته‌خت ڕوویداوه و دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر بیستراوه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 40 كه‌سی تریش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه شێخ مه‌وله‌وی ئه‌میر محه‌مه‌د مه‌لای مزگه‌وته‌كه‌یه.
تا ئێستا حكوومه‌تی تالیبان به فه‌رمی قه‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه و ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ڕانه‌گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها هیچ لایه‌نێكیش تا ئێستا به فه‌رمی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
جێی باسه له ماوه‌ی ڕابردوودا ویلایه‌تی خوراسانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌نجامدانی چه‌ندان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كانی وڵاتی ئه‌فغانستان له ئه‌ستۆ گرتووه، پێده‌چێ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مرۆش یه‌كێك بێت له چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.