له‌میانی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتوس به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ساسولۆی میوانی برده‌وه.
یاریزانانی یوڤێ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و له خوله‌كی بیستوشه‌شدا، ئه‌نخێل دی ماریای ئه‌رژه‌نتینی گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یوڤێ هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، هێرشبه‌ری سڕبی، دوشان ڤلاهۆڤیچ گۆڵی دووه‌می بیانكۆنێری له خوله‌كی چل و سێ به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاویه‌كدا، دوسان ڤلاهۆڤیچ گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی به سوود وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگریكارانی ساسولۆ تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یوڤێنتوس به بردنه‌وه ده‌ستی به ململانێكانی وه‌رزی نوێی كالچیۆ كرد‌و سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد، ساسولۆش له یه‌كه‌م یاری خۆی له وه‌رزی نوێی خوله‌كه دۆڕا..
له خولی ئیتاڵیا یوڤێنتوس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ساسولۆ تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.