یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا دوایین لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری كیشوه‌ری ئه‌وروپای بۆ وه‌رزی ڕابردوو بڵاوكرده‌وه.
یوفا ئاشكرایكرد كه هه‌ریه‌ك له كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مهدریدو یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپول و پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵێوراوی خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری ئه‌وروپان.
ئه‌نچیلۆتی ته‌مه‌ن شه‌ست و سێ ساڵ به‌هێزترین پاڵێوراوه بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه كه وه‌رزی پێشوو توانی هه‌ردوو نازناوی خولی ئیسپانیا‌و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت.
له ڕۆژانی ڕابردووش نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای بۆ یانه‌ی شاهانه برده‌وه، هاوكات یۆرگن كلۆپ هه‌ردوو نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌راو جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌راو پله‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنس لیگی بۆ ڕێدز به‌ده‌ستهێنا.
لای خۆشیه‌وه پیپ گواردیۆلا نازناوی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلته‌رای بۆ مانچسته‌رسیتی برده‌وه، ئه‌مه‌ش چواره‌م نازناوی خوله‌كه بوو كه گواردیۆلا له ماوه‌ی پێنج وه‌رز بۆ تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستی دێنێت.
لیستی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.