له كه‌نه‌داو له ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆرنتۆ له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان، كچه یاریزانی چیكی كارۆلینا پلیسكۆڤای پۆلێنكراوی چوارده‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ماریا ساكاری یۆنانی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
سه‌ره‌تا پلیسكۆڤا كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به شه‌ش یه‌ك به سوودی خۆی ته‌واوكرد، پاشان له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ساكاری ئه‌نجامه‌كه‌ی به حه‌وت شه‌ش یه‌كسان كرده‌وه، له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و یه‌كلایی كهرهوهشدا، پلیسكۆڤا به شه‌ش سێ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شت و له‌م قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی كینوێن زینگی چینی و پۆلێنكراوی پهنجاویهكهمی ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی سێیه‌مدا، به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر بیانكا ئهندرێسكوی كه‌نه‌دی و پۆلێنكراوی پهنجاوسێیهمی ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد.
ئه‌م یاریه‌ش ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له نێوان هه‌ردوو كچه تێنسزان به‌خۆوه بینی و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، پێنج حه‌وت، شه‌ش دوو بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.