له ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی مۆنتریالی كه‌نه‌دی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان، جاك دراپێری به‌ریتانی و پۆلێنكراوی هه‌شتاودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ڕووبه‌ڕووی گایل مۆنفیسی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی بیسته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان بووه‌وه.
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا، دراپێر به شه‌ش دوو پێشكه‌وت، له سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش مۆنفیس به‌هۆی پێكان نه‌یتوانی درێژه به ڕكابه‌ری بدات و له یاریه‌كه كشایه‌وه، بۆیه دراپێر به براوه هه‌ژماركراو گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی و له‌م قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی پابلۆ كارێنۆ بوستای ئیسپانی ده‌بێته‌وه.
له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی سێیه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، تۆمی پاولی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی سیی و چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر مارین سیلیچی كڕواتی و پۆلێنكراوی شازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش چوار، شه‌ش دوو بوو، له قۆناغی هه‌شتدا، تۆمی پاول یاری له‌گه‌ڵ دانیێل ئیڤانزی بریتانی و پۆلێنكراوی سیی و نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌كات.
جاك دراپێری به‌ریتانی گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی مۆنتریالی كه‌نه‌دی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.