له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر 10ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا دووه‌می وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ڕایۆڤالیكانۆ ده‌كات.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر چاڤی هێرناندیزو به به‌شداری سه‌رجه‌م ئه‌ستێره نوێیه‌كانی تیپه‌كه سازكرد، هاوكات ئیداره‌ی یانه كاتالۆنیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه قۆناغی چواره‌می پرۆسه‌ی بووژانه‌وه‌ی ئابووری بارسا به فرۆشتنی ڕێژه‌ی بیست و چوار له سه‌دی ستۆدیۆكانی یانه‌كه به كۆمپانیایه‌كی بواری خزمه‌تگوزاری ڕاگه‌یاندن به بڕی سه‌د ملیۆن یۆرۆ به‌جێگه‌یاندووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ بلاوگڕانا تا بتوانێت ناوی یاریزانه نوێیه‌كانی له پێكهاته‌ی گشتی تیپه‌كه‌ی بۆ ململانێكانی وه‌رزی نوێ له یه‌كگرتووی لالیگا به‌فه‌رمی تۆماربكات، وه‌رزی پێشوو بارسا نه‌یتوانی هیچ ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ست بێنێت، بۆیه له مێركاتۆی هاوینه‌دا یانه‌كه به ڕاسپارده‌ی چاڤی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و ڕافینیای به‌ڕازیلی و ئه‌ندرێس كریستێنسنى دانیماركى و فڕانك كیسی كۆت دیڤواری و جولێس كۆندێی فه‌ڕه‌نسی واژووكردو گرێبه‌ستی عوسمان دێمبلی و سێرجی ڕۆبێرتۆی درێژكرده‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس، هه‌نگاوه‌كانی بارسێلۆنا له مێركاتۆی هاوینه كۆتایی نه‌هاتووه‌و هه‌ریه‌ك له بێرناردۆ سیلڤاو ماركۆس ئه‌ڵۆنسۆ ئامانجی داهاتووی تیپه‌كه‌ن .
له‌لالیگادا ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا میوانداری ڕایۆڤالیكانۆ ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.