كه باس له‌شانۆی ئه‌كادیمی ده‌كرێت، چ وه‌ك تێۆرو چ وه‌ك پراكتیك له‌واقعی ئه‌مڕۆی شانۆی كوردی دهتۆژیتهوه، ئه‌وه ناچاری دان به‌و هه‌قیقه‌ته بنێ ی كه فازڵ جاف شایه‌سته‌ی ئه‌وه‌یه ناوی شانۆكاری ئه‌كادیمی لێ بندرێت.
ڕاسته له‌ڕابوردوودا زۆرێك لهشانۆكارانی ئێمه له‌كوردستاندا خۆیان داوه‌ته پاڵ نازناوی شانۆكاری ئه‌كادیمی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رچووی ئه‌كادیمیان و له‌شانۆی ئه‌كادیمییان خوێندووه، به‌ڵام كه دێێیته سه‌ر موماره‌سه كردنی پیشه‌كه وه‌ك تێۆرو پراكتیك، ئه‌وه له‌پیاده كردنی پیشه‌كه كورت دێنن.
چونكه زۆر له‌وانه سه‌رچاوه‌ی ده‌رچوونیان له‌زانكۆیه‌كی متمانه پێكراوی تایبه‌ت به‌شانۆ نیه، له‌وانه‌یه ده‌رچووی ئه‌كادیمیایه‌ك، یان كولێژێكی هونه‌ری بووبن كه هیچ له‌و مامۆستا پسپۆرانه‌ی تیا نه‌بێت، بتوانن قوتابیه‌كانیان فێری میتۆد‌و فۆرم و ڕێبازه‌كانی شانۆ بكه‌ن، بزانن شانۆی ئه‌رستۆیی، چ جیاوازی له‌گه‌ڵ شانۆی برێختی هه‌یه؟
، یان شێواز‌و میتۆدی ده‌رهێنان لای ستانسلافسكی چۆنه؟ ستایل و فۆرمی ده‌رهێنانی شانۆگه‌ریه‌كانی چیخه‌ف چۆنه؟ یا چ جێاوازی له‌گه‌ڵ مایرهۆلد هه‌یه؟
به‌ده‌یان پرسیاری تر كه نه مامۆستاكان نه قوتابیه‌كانیان ناتوانن بهپراكتێك وه‌ڵامی ساناترین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه، كه‌چی ناو له‌خۆ ده‌نێن ده‌رهێنه‌ری ئه‌كادیمی،
به ئه‌كادیمی بوون ، به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ر په‌روه‌رده كردن و ئاماده كردنی ئه‌كته‌ر له‌ڕووی جه‌سته، بهڕاهێنان و پرۆڤه كردنی به‌رده‌وام،، كه‌چی هه‌ندێ له‌و ئه‌كادیمیانه بۆماوه‌یه‌كی دوور له‌شانۆ دابڕاون و هه‌رگیز نه‌یان توانیووه تێكه‌ڵ به‌شانۆ بن.
بۆیه ئه‌و بڕه زانست و مه‌عریفه‌یه‌ی لهئهكادیمیا فێری بوون، ئه‌گه‌ر به‌زیندوو ڕانه‌گیرێ، یا گه‌شه‌ی پئ نه‌درێ ، ههڵدهپڕوكێ، یاخود هه‌ربوونی نامێنێ و وشك ده‌بێته‌وه.
كه باس له‌شانۆی ئه‌كادیمیش ده‌كرێ، خۆیان بهشانۆكاری ئه‌كادیمی ناو ده‌به‌ن و شانازی خۆیان به‌وه ده‌رده‌بڕن، كه ئه‌كادیمی بوون، به‌ڵام ئه‌كادیمیه‌كی بێ به‌رهه‌م.
به دڵنیاییه‌وه، هیچ ده‌رهێنه‌رێك ناتوانێ له‌سنورێكی ته‌سكدا بسوڕێته‌وه‌و بێت بهدهرهێنهرێكی ئه‌كادیمی ئه‌گه‌ر ئه‌زموونێكی جیهانی نه‌بێت و ئه‌و هونه‌ره‌ی هه‌یه‌تی به ئه‌زموونی نوێ موتوربه نه‌كات و ئاگای له پێشكه‌وتنه‌كانی شانۆ‌و گۆڕانكاریه‌كانی شانۆ نه‌بێت.
یه‌كێك له سیما بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شانۆی ئه‌كادیمی به‌رده‌وام بوونه له ئه‌نجام دانی وۆرك شۆپ به‌شێوازێكی پراكتیكی،.
وۆرك شۆپیش پێویستی بهمهعریفهیكی زانستی و ڕاهێنانێكی جه‌سته‌یی به‌رده‌وام هه‌یه له‌ڕووی فیزیكی و ده‌نگ و ئیلڤاو ڕه‌گه‌زه‌كانی دیكه‌ی نۆاندن، بۆ دروست بوونی ئه‌كته‌ر و ئاماده كردنی، له‌سه‌ر ڕێبازی ده‌رهێنه‌ره جیهانیه‌كانی وه‌ك ستانسلافسكی، مایرهۆلد، برێخت، یا هه‌ر ڕێبازێكی تری جیهانی.
د.فازڵ جاف یه‌كه‌م ده‌رهێنه‌ری ئه‌كادیمی كورده، كه له‌بواری وۆرك شۆپدا، له سه‌ر ئاستی باڵای عه‌ره‌بی و جیهانی دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت لهزاكۆ عه‌ره‌بیه‌كاندا.
فازڵ جاف زۆر جاران گله‌یی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه ئه‌وه‌ی بۆ شانۆی عه‌ره‌بی ده‌یكات بۆ شانۆ‌و شانۆكارانی كورد ناكات، كه‌چی من پێم وانیه كه‌سێك نزیكترو خه‌مخۆر تر بێت بۆ هونه‌رێك ئه‌و له هه‌مووان زێتر هه‌ست به زه‌روره‌ت و گرنگی بزانێت بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ی، كه‌چی ده‌سته پاچه بوه‌ستێت له ئاست ئاسته‌نگه‌كانی.
ئه‌و له سه‌رده‌مانێكدا كه عه‌میدی كولێژی هونه‌ره جوانه‌كان بوو له‌زانكۆی سه‌له‌حه‌دین له هه‌ولێر هیچ چانسێكیان پئ نه‌به‌خشی بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌و كولێژهو پڕ كردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانی، بۆیه من بڕوام به‌و قسه‌یه‌ی هێنا كه ده‌یگوت كورد شانۆی ناوێ..
ن- حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
شانۆی ئه‌كادیمی كوردی به‌ره‌و كوێ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.