كچه یاریزانی ئه‌مه‌ریكی بێرناردا پێرا نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا.
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، پێرای پۆلێنكراوی ههشتاویهكهمی ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له ئه‌نێت كۆنتاڤیتی ئیستۆنی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
كچه تێنسزانه ئه‌مه‌ریكیه‌كه هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی به ئه‌نجامی شه‌ش دوو، شه‌ش چوار به سوودی خۆی ته‌واوكردو سه‌ركه‌وتنی له یاریه‌كه به‌ده‌ستهێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش پێرای ته‌مه‌ن بیست وحه‌وت ساڵ كه له كڕواتیا له‌دایك بووه دووه‌م نازناوی له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی له پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی پیشه‌گه‌ران له ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی پێشووی نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی بوداپێستی هه‌نگاری به‌ده‌ستهێنابوو.
بێرناردا پێرای ئه‌مه‌ریكی نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی هامبۆرگی له ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.