به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان، نرخی نه‌وت كه‌مێك ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد به‌هۆی بوونی مه‌ترسی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی جیهان.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 48 سه‌نت واته به ڕێژه‌ی 0.5% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و ئێستا به 105.13 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
نرخی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستی پێ كرد و نرخه‌كه‌ی 3 سه‌نتی هاته‌سه‌ر و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك به 102.76 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیبوو و به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 9% و نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 8% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.