سه‌رۆكی به‌ڕازیل دانی به‌وه‌دانا كه سزا سه‌پێنراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ سه‌ر ڕووسیا له دژی جه‌نگی ئۆكراینا هیچ سوودیان نه‌بووه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
گاییر بۆلسۆنارۆ سه‌رۆكی به‌ڕازیل له گوتارێكی ڤیدیۆییدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و به‌ربه‌سته ئابوورییانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا له ماوه‌ی ڕابردوودا دژی ڕووسیا په‌یڕه‌ویان كردووه، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ڕازیل هه‌ڵوێستێكی هاوسه‌نگی سه‌باره‌ت به ڕووسیا هه‌یه، بۆیه ڕێگه به‌خۆمان ده‌ده‌ین پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كان به‌تایبه‌تیش له كه‌رتی كشتوكاڵ له ڕووسیا بكڕین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه مانگی ڕابردوو ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا به ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بۆلسۆنارۆ كردبوو و دوای په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش ڕایگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به پاڵپشتیكردن و دابینكردنی به‌رده‌وامی پێداویستی كشتوكاڵی بۆ جوتیارانی به‌ڕازیل.
جێی باسه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ دژی ئۆكراینا، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا سزای ئابووری قورسیان به‌سه‌ر ڕووسیا سه‌پاندووه، ئه‌مه وای كردووه به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان له دابینكردنی پێداویستی به‌رهه‌مه نه‌وتی و كه‌لوپه‌له خۆراكییه‌كان ڕووبه‌ڕووی قه‌یران ببنه‌وه و به‌ڕێژه‌یه‌ك نرخی سووته‌مه‌نی و خۆراك له هه‌موو جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی وڵاتانی قورس كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.