لە پاڵەوانێتی تێنسی ویمبڵدۆن و لە ڕكابەریەكانی قۆناغی چارەگی كۆتایی ئاستی خانماندا، كچە یاریزانی كازاخستانی، ئێلێنا ڕایباكینای پۆلێنكراوی بیست و سێیەمی ڕیزبەندی كچە تێنسزانانی جیهان بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك لە ئایلا تۆملیانۆڤیچی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی چل وچوارەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوەو گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی.
یاریەكە یەك كاتژمێرو پەنجاویەك خولەك بەردەوام بوو و ئەنجامی كۆمەڵەكانیش چوار شەش، شەش دوو، شەش سێ بوو، ڕایباكینای تەمەن بیستوسێ ساڵ ئەمە بۆ یەكەم جارە لە كاروانی پیشەگەری خۆی دەگاتە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن و لەم قۆناغەش یاری لەگەڵ سیمۆنا هالێپی ڕۆمانی و پۆلێنكراوی هەژدەمی ڕیزبەندی جیهان و خاوەنی نازناوی ساڵی دووهەزارونۆزدەی پاڵەوانێتیەكە دەكات كە ئەویش لە دوایین یاری قۆناغی چارەگی كۆتاییدا، بە دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام سەركەوتنی لەبەرامبەر ئاماندا ئەنیسیمۆڤای ئەمەریكی و پۆلێنكراوی بیست و پێنجەمی ڕیزبەندی جیهان تۆماركردو خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی، ئەم یاریەش بە ماوەی یەك كاتژمێرو سێ خولەك بەڕێوەچوو و ئەنجامی كۆمەڵەكان شەش دوو، شەش چوار بوو .
ئێلێنا ڕایباكینا گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ویمبڵدۆن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.