Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:21

لەكەمپی دۆمێز كار بۆ دامەزراندنی وێستگەیەكی 7 مێگاواتی كارەبا بەوزەی خۆر دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كارەبا لەگەڵ هەریەك  لە(  UNHCH و رێكخراوی ئەتمۆفسیر و زانكۆی ئەمەریكی) بەتوانای 7 مێگاوات وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆی لەكەمپی دۆمێز لە پارێزگای دهۆك دادەمەزرێنێت. 
كەمال محةمةد ساڵح وەزیری كارەبا لە دیدارێكیدا لەگەڵ هوشیار یوسف بەرپرسی رێكخراوی  ئەتمۆفسیر ئامادەیی پاڵپشتی و بەشداریی وەزارەتی كارەبای دەربڕی بۆ دامەزراندنی وێستگەكە، لەدوای تەواوبوونی پرۆژەكەش وەزارەتی كارەبا تەنیا بەشەو كارەبا بۆ كەمپەكە دابین دەكات و بەدرێژایی رۆژ لەرێگەی وزەی خۆرەوە كارەبا بۆ ئاوارەو پەناهەندەكانی كەمپەكە دابین دەبێت.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.